یه‌که‌م که‌س بویت ![]()
یه‌که‌م که‌س بووی له ژیانم له ده‌رگای دڵت دام
یه‌که‌م که‌س بووی له ژیانم بویته میوانی ژوانی دڵم
وا بریاره دوا که‌سیشبیت له ده‌رگای دڵم بده‌یته‌وه
وا بریاره دواکه‌سیش بیت ببیت به میوانی دڵم
چی بکه‌م چیم ده‌سه‌لاته به‌رامبه‌ر به ناحه‌زان
ناهێڵن ئه‌و ژوانه‌ی له‌گه‌ڵ دڵمت به‌ستووه
له شوێنێکی ئارام و دوور له گشت بێ دڵێك بێت
ئه‌ترسم ژوانه‌که‌مان له گۆڕستان ده‌ست پێ بکات
هه‌ر له گۆرستانیش کۆتای پێ بێت
بۆیه هه‌رگیز خۆشه‌ویستی پاك له‌م وڵاته سه‌رناکه‌وێ
تا ناحه‌زان و بێ دڵه‌کانی تێدا ده‌سه‌ڵات داربێ
وا باشتره من و تۆ هه‌ریه‌کمان به رێگه‌یه‌ك دابروات
کاتێ هه‌ریه‌ک گه‌یشتین به کۆتایی رێگه‌که دووباره یه‌كبگرینه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێوان من و تۆدایه هه‌ریه‌کمان بۆخۆی بیباته‌وه
ئێستاش کاتی ئه‌وه هاتوه که وشه‌یه‌ک به‌کاربێنم
که له دڵ و له‌سه‌ر زمان زۆر به ئازاره‌وه دێته‌ده‌ر
تا نا بێ دڵه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌بن
هیچ خۆشه‌ویستێك ناتوانێ ژیان پێك بێنێ
بۆیه چاوه‌رێی دوارۆژ بکه
ئه‌وکات که‌س نابێت به‌رێگر به‌رامبه‌ر به خۆشه‌ویستیمان![]()
![]()
