له دووره‌وه
له دووره‌وه خۆشت ویستم خۆشم ویستی
له دووره‌وه دڵی خۆت پێ دام و دڵی خۆم پێ دایت
هاتم تا بتکه‌م به هاو سۆز‌و هاو خه‌مم
هاتم تا که‌مێك عه‌وداڵی خه‌ونه‌کانی خۆمت بکه‌م
چی بکه‌م سۆز‌و خۆشه‌ویستیت به‌رامبه‌ر دڵم هه‌ڵگه‌رایه‌وه
چی بکه‌م تا رێچکه‌ی فرمێسکه بێ ئه‌ندێشه‌که‌م هه‌ڵبگه‌رێنمه‌وه
ئێستاش منی سه‌رگه‌ردان بێ دڵ و ته‌نیا ماوم
ئێستاش منی هه‌میشه مردوو زیندوو بۆوه بۆخۆم
چاوه‌روانی کۆتایی هاتنی ئاخه بێ هیواکانم ده‌که‌م
چاوه‌روانی کۆتایی هاتنی مۆمه داگیرساوه‌کانم ده‌که‌م
ئه‌و مۆمانه‌ی که دامگیرساندووه بۆ تاقه ژوانێك
ئه‌و مۆمانه‌ی تا کۆتایی ژیان ناتوێنه‌وه
بۆیه که مۆمه‌کان نه‌توێنه‌وه ده‌بێ من سه‌ربنێمه‌وه
چونکه خه‌یاڵی ئه‌و مۆمانه یادگاری تۆم بیر دێننه‌وه
ژیانه‌وه‌ی کورد
![]()
![]()
