دارتوو
گیانه بۆیه دارتووم خۆشده‌وێ
زیاتر له گشت گه‌ڵا و گوڵ و دره‌ختێ
دانه‌یه‌ک له‌به‌ر ده‌رگای ئێوه‌دایه
هه‌میشه له چاودێری کردنیدام
به فرمێسکی گریانه‌کانم بۆتۆ ئاوی ده‌ده‌م
شه‌وو رۆژ بۆمن بۆته یه‌ك
به‌رامبه‌ر به‌و دره‌خته گه‌ڵا سه‌وزه
هه‌میشه به‌دوای ئه‌وانه‌وه‌م
که به‌سه‌ری هه‌ڵده‌گه‌رێن و له‌که‌داری ده‌که‌ن
که هه‌ر دانه‌یه‌کی که‌م ببێته‌وه
ئه‌وا بزانه ساڵێك له ته‌مه‌نم که‌م بۆته‌وه
بۆیه هه‌رگیز ناهێڵم هه‌مووی لێ بکه‌نه‌وه
گه‌ر ئه‌مه‌ش رووی دا ئه‌وا تا دڵۆپ له خوێن
به‌رگری ده‌که‌م ته‌نیا بۆ یه‌ک دانه
تا ساڵێك له ژیانم بمێنێ
به دڵه پڕ له سۆزه‌که‌ی تۆ بگه‌م

( ژیانه‌وه‌ی کورد )
