"له درۆ دروست کراوی"
کاتێ سه‌یری ... ئه‌که‌م
به که‌سێکی له درۆ دروست کراوی ئه‌بینم
ئه‌مه‌وێ به هزرو توانام هه‌وڵ به‌م
بۆ هێنانی بۆ سه‌ر په‌ڕه به وشه
به‌ڵام بۆ !!!
بۆ چرکه ساته‌کانی خۆم ئازار به‌م
به هێنانه سه‌ر په‌ڕه‌ی
که‌سێکی له درۆ دروست کراو
که دڵی وه‌ك ئوتـێـلـێـك وایه
هه‌ر رۆژه‌ی که‌سێکی نه‌ناسراو
شه‌وی تیا به‌سه‌ر ده‌باو
رۆژیژ هه‌ر له‌وێ ئه‌کاته‌وه . . .
(ژیانه‌وه‌ی کورد)
