{ چیتر ناتوانم بژیم }
ببوره ...
ببوره ئه‌زیزم
چیتر ناتوانم به دووریته‌وه بژیم
چیتر ناتوانم به دوریته‌وه رۆژ بکه‌مه‌وه
ژیان بۆمن سێوێکی پێ نه‌گه‌یشتوبوو
به‌ڵآم کاتێ تۆم ناسی به ته‌مه‌نێکی کورتی
ساده پێ گه‌یشت
به‌ڵام به‌داخه‌وه ...
نه‌متوانی به دڵه پر له رازه‌که‌ت بگه‌م
من چاوه‌روان
تۆ چاوه‌روان ...
تا ئه‌و سێوه پێ بگات و وه‌ختی خۆی بێت
ئینجا من بتوانم
تۆش بتوانی !!!
ته‌نیا سه‌یرم بکه‌ی و
سه‌یرت بکه‌م
نازانم ده‌ستی چ بێ ویژدانێک بوو
نازانم چ له گۆر هه‌ڵساوه‌ێیك بوو
به ده‌سته خوێناویه ره‌نگ ره‌شه‌که‌ی
توانی ئه‌م سێوه له‌که‌دار بکا
من و تۆش هه‌ریه‌ك
که به چاو گۆی زه‌وی له نێوانمان
به خه‌یاڵیش له یه‌ك رۆحین
نامان توانی دڵه بێ چاره‌که‌مان به‌یه‌ک بگه‌یه‌نین
ئازیزم .....
ببوره به دوریته‌وه سه‌رگه‌ردانم
واملێ هاتووه که
شاجونیش بێننه به‌رچاوانم
نه‌توانم سه‌یری بکه‌م
که چاوانم له‌تۆ زیاتر که‌سی تر ناناسن
بۆیه چیتر ناتوانم
بێ هه‌ناسه‌کانت
که بۆ عه‌شقێکی خه‌یالاویت
له سینه پر له ئاخه‌که‌ت
هه‌لده‌قولا بژیــــــــــم.....
![]()
ژیانه‌وه‌ی کورد
