به‌ هیوای به‌سه‌ر بردنی کاتێکی ئاسووده‌ له‌گه‌ل نوسینه‌کانمدا zhekaf_hasan@yahoo.com هۆنراوەکانی ژیانەوەی کورد - گەر
2008/8/17

گه‌ر فرمێسکی گریانه‌کانم

بیان توانیبا له‌ ژیان به‌رده‌وامت بکه‌ن

ئه‌وا دڵنیابه‌ به‌ درێژایی ژیانم

گریانه‌کانم ته‌نیا بۆ تۆ ده‌بوون

تا رێچکه‌ی فرمێسکه‌ خه‌یالاویه‌کانم

وشك ئه‌بوون ...... ناچارم

ناچارم رێگه‌ی ئه‌و دونیا بگرمه‌به‌ر

چونکه‌ که‌ فرمێسکه‌کانم وشکیان کرد

واته‌ تۆش ناتوانی له‌ ژیان بمێنیت

کاتێ تۆش نه‌مێنیت

بۆچی من به‌ ئاهی قولێ گشت

چرکه‌ ساته‌کانی ته‌مه‌نمه‌وه‌ بژیم...

 

نووسینی: ‌ ژیانەوەی کورد ڕێکه‌وتی 23:43
دیاری نه‌کراو بۆ هاورێکه‌تی بنێره‌ | بۆچوون(0)
په‌یامی تۆ: