(یادی رۆژانی دۆراو)
ئه‌مشه‌و زیاد له شه‌وانی تر
یادی ئه‌و رۆژانه‌ی
که له‌گه‌ل تۆم دۆراندووه
به‌بێ جیاوازی یادیان ده‌که‌مه‌وه
ئێستا گه‌یشتومه به‌مه‌ستێک
که رۆژانی دۆراوو هه‌مووی وه‌ک یه‌که
ته‌نیا رۆژێکیان نه‌بێ
که له گشت رۆژه‌کانی تر جیاوازه
ئه‌ویش یه‌که‌م رۆژێ نێوانمان بوو
که په‌یمانێکی دوور له راستی
له‌م رۆژه به‌ستراوه
له‌لایه‌ن که‌سێکی بێ ناوه‌وه
ئه‌وه‌ی هه‌لساوه ناوێکی لێی ناوه
ئه‌وه‌ی هاتوه خۆی کردووه
به خۆشه‌ویستی بۆ مه‌به‌ستێک
به‌لام چی به منی داماو ده‌لێی
که په‌یمانه‌که‌م له دڵه‌وه بوو له‌گه‌لی
دوور له گشت مه‌به‌ستێکه‌وه
ژیانه‌وه‌ی کـــــــــــــــــورد
